کوردستانی
چەند مووشەکێک ئاراستەی قەزای خەبات کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ چەند کاتیۆشایەک لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی نەبووە، دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت "شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە".

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کەمێک پێش ئێستا، شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە".
باس لەوەش دەکات "بەهۆی مووشەکەکانەوە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەکەوتووەتەوە، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون".
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی شەشی نیسانی 2022 سێ کاتیۆشا لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە قەزای خەبات کەوتنەخوارەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق وتی "گرووپێکی لە یاسا لادەر کاتیۆشاکانی ئاراستە کردووە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا