کوردستانی

كەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوامدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت باران بارین هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا درەنگانی شەو بگرێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەند ناوچەیەك هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم کە تێیدا هاتووە، بەهۆی ناجێگیری كەش و هەواوە كە گۆڕانكاری لە نەخشەكانی كەشوهەوا روویداوە پێشبینیدەكرێت بەشێوەیەكی گشتیی باران بارین مامناوەند هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەندێك جار لێزمە باران روودەدات.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، خێرای با زیاددەكات لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە و باران بارین بەردەوامدەبێت تاكو درەنگانی شەو و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێك شوێن.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە تائێستا بەردەوەمی هەیە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان