کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر مووشەکەکانی قەزای خەبات هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لەیاسا، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لەیاسا، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی دیكە گروپەكانی دەرچوو لەیاسا، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەكیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرد.
باسی لەوەشکردووە، مووشەكەكان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات كەوتوونەتە خوارەوە كە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، مووشەكی ئاراستەی قەزای خەبات دەكرێن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


