کوردستانی
چوار پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی عیراقەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە گوێرەی زانیارییەکان ھێزەکانی عیراق لە نێوان تەقتەق- شوان چوار پێشمەرگە دەستگیردەکەن، لە ئێستاشدا ھەوڵی ئازادکردنیان دەدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ھێزەکانی عیراق لە نێوان تەقتەق- شوان چوار پێشمەرگە دەستگیردەکەن، لە ئێستاشدا ھەوڵی ئازادکردنیان دەدرێت.
چوار پێشمەرگەی سەر بە لیوای شەشی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی فەرمی لە گوندی (جولحان)ی سەر بە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ سنووری رانیە، لە بازگەی نێوان تەقتەق- شوان لە سەر کەلی سمایل بەگ لەلایەن پۆلیس و ھەواڵگری عیراقەوە دەستگیرکراون.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئاسایش و مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ھەوڵدان بۆ ئازادکردنی پێشمەرگەکان.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


