کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی ئاماری یەکەم رۆژی جەژنی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 879 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی شارەکەیان کردووە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 879 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی شارەکەیان کردووە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری یەکەم رۆژی جەژنی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە یەکەم رۆژی جەژندا 879 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان کردووە و 354 هاوڵاتییان داغڵکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیەش کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە چوار هاوڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەرانبەردا 22 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایکبوون.
ر. ئ.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەرانبەردا 22 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایکبوون.
ر. ئ.
بیروڕا


