کوردستانی
نزیکەی شەش هەزار داواکراو لە هەرێم دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن پێکدەهێنێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراون کە ژمارەیان پێنج هەزار و 920 داواکراوە.

ئەمڕۆ سێی ئایاری 2022 تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندا "ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە سەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران پێکهێنراوە، کە من بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەکەم بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە لایەن داداگاکانی هەرێمەوە داواکراون، ژوورەکە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکانی تێدایە و تا ئێستا سێ کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە، لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش ژووری لاوەکی پێکهێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "چوار مانگە دەست بەکاربووین، نزیکەی 470 تاوانبارمان دەستگیرکردووە لەڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە".
بەپێی نووسراوێکی پۆلیسی هەرێم کە دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتووە، تا ناوەڕاستی مانگی 3 ی ئەمساڵ، ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاکانەوە داواکراوە گەیشتووەتە ( 5920) کەس، تا ئەو بەروارە تەنها (384) کەسیان لێ دەستگیرکراوە، بەڵام لیوا تاریق دەڵێت"470 کەسمان دەستگیرکردووە".
ر. ئ.
بیروڕا