کوردستانی
هێزێکی دیکەی سوپای عیراق لە شنگال جێگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئایاری 2022 هێزێکی دیکەی عیراقی برانە قەزای شنگال و فەرماندەیەی هێزەکە دەڵێت "هیچ زیانێکی مادی و گیانی بە هاوڵاتییانی مەدەنی شنگال نەکەوتووە".
لیوا عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا رایگەیاندووە "ئێمە بەشێوەیەکی پیشەییانە مامەڵەمان لەگەڵ رووداوەکاندا کردووە و سەرجەم رێگەکانی شنگال کراونەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەر هاوڵاتییانی مەدەنی نەکەوتووە".
ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشکرد "هێزەکانمان لە ناحیەی سنونێ جێگیرکراون بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال و دروستکردنی کەشێکی ئارام و ئاسایش بۆیان".
س.ر

بیروڕا