کوردستانی

ئەمڕۆ 20 ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سۆرانیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ 20 ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سۆرانیان کردووە
مەودا میدیا-

گەشتوگوزارى سۆران رایدەگەیەنێت، تەنها لە سێیەم رۆژى جەژندا نزیکەى 20 هەزار گەشتیار سەردانى گەلى عەلى بەگ و ناوچە گەشتییارییەکانى سۆرانیان کردووە.

بەپێى راگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزارى سۆران، بەهۆی بایەخدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سێكتەری گەشتوگوزار و رێكارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە مەبەستی كارئاسانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیاران، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاری ناوخۆی كوردستان و عیراق و بیانی، سەردانی گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیارییەكانی سۆران دەكەن.

ئەوەیش دوای ئەوە دێت كە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر چەند رۆژێك پێش جەژن كۆمەڵێك رێكاری پێویستی تایبەت بە پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و عیراقی بڵاوكردەوە كە سەرجەمی خاڵەكان لە بەرژەوەندیی گەشتیاراندان، ئێستاش سنووری پارێزگەی هەولێر و بە تایبەتی سۆران و چۆمان و گۆمی فێڵاو و ناوچەكانی دیکە پڕ بوونە لە گەشتیار و هەتا دێت ژمارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێى ئامارێکى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم، تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێردا لە چوار مانگی ئەمساڵدا 671,146 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتارییەكانی سنووری پارێزگاکەیان كردووە، لەو ژمارەیەش 100 هەزاریان گەشتیاری بیانین و ئەوانی دیكە گەشتیارانی عەرەبن و لە پارێزگە و شوێنە جیاوازەكانی عیراقەوە هاتوون.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان