تەندروستی

چەند مەترسییەکی خواردنەوە گازییەکان بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند مەترسییەکی خواردنەوە گازییەکان بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

ئەندازیارێکی خۆراک دەڵێت "خواردنەوە لە قوتونراوەکان راستوخۆ بەكارمەهێنن، چونکە زیانی هەیە بۆ تەندروستی بەهۆی پیسبوونی دەرچەی خواردنەوەکانەوە".

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک سەبارەت بە خواردنەوە گازییەکان دەڵێت "پێویستە خوادنەوەگازییەكان بڕێكی كەم بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی مان لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر شەكر و دوانۆئۆكسیدی كاربۆن و موادی پارێزەر و ترشی و رەنگی تیێدایە کە هەموویان زۆر بەكارهێنانی زیانی تەندروستی هەیە".

ئاماژە بەوەش دەکات "زۆر گرنگە  خواردنەوە گازییەكان بكرێتە پەرداخەوە و راستەوخۆ بەكارنەهێنرێت چونكە سەری (دەرچە) قوتوەكان بڕێكی زۆر تۆز و حەشەرات و پاشەرۆی مشكك بەتایبەتی میزی مشك بەری دەكەوێت لەكاتی كۆگاكردنیدا کە هۆكارە بۆ بەكتریای لیپتۆسپایرۆس كە كاری گەری راستەوخۆی بۆسەر تەندروستی هەیە تا حاڵەتی مردن".

دەشڵێت "لەبەر ئەوە بۆیە پێویستە قوتوەكان جوان بشۆردرێتەوە یان بكرێتە پەرداخەوە".

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب