عیراقی

سەدر: تەنها 15 رۆژ و بەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر: تەنها 15 رۆژ و بەس
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات کە لە ماوەی 15 رۆژدا حکومەتی نوێ پێکبهێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تویتێكی نوێی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "سێ لایەن لە پرۆسەی سیاسیی ئێستادا هەن، (هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمان) كە بەهۆی بڕیاری دادگەوە دەربارەی سێیەكی پەكخەر دواكەوت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە".

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، دووەم لایەن چێوەی هەماهەنگی-یە كە بەپێی تویتەكەی سەدر "شكستی هێناوە لە پێكهێنانی حكومەتی سازان".

هەرچی لایەنی سێیەمە ئەندامە سەربەخۆكانن لە پەرلەمان و سەدر داوایان لێدەكات لە ماوەی 15 رۆژدا (پێكهاتەیەكی سەربەخۆ) پێكبهێنن كە لە 40 ئەندام كەمتر نەبێت و بچنە پاڵ هاوپەیمانیی سێقۆڵی بۆ پێكهێنانی حكومەتی سەربەخۆ و ئەوان دەنگیپێدەدەن، بەبێ ئەوەی هیچ وەزارەتێك وەربگرن.
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان