کوردستانی
کچ و باوکێک لە چۆمان خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرگریی شارستانی ئیدارەی سۆران رایگەیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ كچێكی تهمهن 11 ساڵ و باوكی لە رووباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە خنكان.
بەرگریی شارستانی ئیدارەی سۆران رایگەیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ كچێكی تهمهن 11 ساڵ و باوكی لە رووباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە خنكان.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئیدارەی سۆران لە راگەیەنراوێکدائاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ چوارشەممە منداڵێک لە روباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە کەوتە ناو روبار و خنکا، بەمەبەستی رزگارکردنی باوکی بەدوایدا خۆی فڕێدەداتە نێو روبار و بەهەمان شێوە ئەویش دەخنکێت".
باسی لەوەشکردووە "بۆیە دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بەرگریی شارستانی ئاگادارکرانەوە، دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو توانیان تەرمی منداڵەکە بدۆزنەوە و دەری بهێنن، لە ئێستادا تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی باوکەکە".
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئیدارەی سۆران دەڵێت "منداڵەکە ناوی (دینا عبدولڕەزاق عبدولقادر)ـە تەمەنی 11 ساڵە، باوکیشی ناوی (عبدولڕەزاق عبدولقادر عبدولڕەزاق)ـە تەمەنی 38 ساڵە، هاوڵاتییەکانیش بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی شاری هەولێرن بە مەبەستی گەشت و سەیران رویان لەو ناوچەیە کردبوو".
ر. ئ.
بیروڕا


