کوردستانی
هه‌په‌گه کوژرانی 14 سەربازی سوپای تورکیا رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەپەگە رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژدا هێزەکانیان لە ئاڤاشین، هه‌رێمى زاپ و هه‌رێمى خواکورک رووبەڕووی هێزەکانی تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا 14 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
هەپەگە رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژدا هێزەکانیان لە ئاڤاشین، هه‌رێمى زاپ و هه‌رێمى خواکورک رووبەڕووی هێزەکانی تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا 14 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
لە راگەیەندراوێکدا هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هەپەگە لئاماژە بەوەدەکات "به‌رخۆدانى هێزه‌کانیان له دژى هێرشى سەربازی تورکیا به‌رده‌وامه، لەو ماوەیەشدا به پێشه‌نگایه‌تى هێزەکانی یه‌ژا ستار 14 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و چه‌ند بنکەیەکی سوپای ئەو وڵاتەش تێکدراون".
باسی لەوەشکردووە "رۆژی سێى ئایار له ناوچه‌ى پاراستنى وه‌رخه‌ل هێزه‌کانیان هێرشیانکرده سه‌ر هێزەکانی سوپای تورکیا له گردى وه‌خه‌لى، هەروەها لە هه‌رێمى زاپ و خواکورک، چه‌ندین سەربازی تورکیا کوژراون".
هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو "له هه‌رێمى خواکوڕکیش چوار سەربازی تورکیا کوژراون و چه‌ند شوێنێکى سوپای ئەو وڵاتەش تێکدراون، فڕۆکەکانی تورکیاش 19 جاری بۆردومانى ناوچه‌که‌یان کردووە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


