کوردستانی
پۆلیسی هەولێر: لە رەمەزاندا سێ حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هێزەکانیان لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بەتۆمەتی جیاواز 1537 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هێزەکانیان لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بەتۆمەتی جیاواز 1537 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا 532 سکاڵای جیاواز لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە بنکەکانی پۆلیس تۆمارکراون، هەروەها سێ حاڵەتی کوشتن هەبووە.
باسی لەوەشکرد، لەو ماوەیەدا 24 حاڵەتی دزیکردن هەبووە، پلانی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و یەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی تۆمارکرابوون لە مانگی رەمەزاندا، پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەڕێژەی 89% سەرکەوتوو بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 14 تۆمەتباری حاڵەتی كوشتن، 248 تۆمەتباری حاڵەتی دزیكردن و شەش تۆمەتباری حاڵەتی رێگریكردن دەستگیرکراون.
https://www.facebook.com/hawlerpolice87/videos/385542223459013/
ر. ئ.
بیروڕا


