کوردستانی
خۆڵبارین کەی کۆتایی دێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئاستی بینین کەمبووەتەوە، ئەوەش بووە هۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجامی ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری رۆژئاوای عیراقی گرتووەتەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی گرتووەتەوە بە تایبەت شاری سلێمانی کە ئاستی بینین لە ھەندێک ناوچە کەمبووەتەوە بۆ 150 مەتر، ئەمڕۆ شەپۆلەکە لاواز دەبێت و تا درەنگانی شەو و سبەینێ کاریگەرییەکانی نامێنێت".

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ رۆژی ھەینینش پێشبینی دەکرێت نمەباران ھەبێت و ئەگەرێکی لاوازی باران بارین ھەیە".
وتیشی "هۆکاری ئەم خۆڵبارینەوە بەبیابانبوونی ناوچەکانی خواروی عیراق وشک بوونی خاکە و لەکاتی دروستبوون و بەرزبوونەوەی تەپ و تۆز دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆڵبارین و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێمیش دەبێت بە ئاستی جیا جیا".
ر. ئ.

بیروڕا