کوردستانی
لە سلێمانی نرخی بەنزین بە ئاستێکی بەرچاو دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە پێش جەژن پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەدوای جەژن نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار لە نرخەکەی دەبێتەوە و بەنزینی موحەسەن و سۆپەریش 25 دینار".

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئایاری 2022 بەھمەن قادر, وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی بەنزین دابەزێت و بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و موحەسەن و سوپەر 25 دینار دادەبەزن".
ئاماژەی بەوەشكرد "ھۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخەکەشی زۆری بڕی بەنزین و کەمبوونەوەی خواستە لەسەری و ئەو بەنزینە عیراقییەش کە بە بەردەوامی دێت کاریگەری ھەیە لەسەر دابەزینی نرخەکەی".
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "ھەر کاتێک لە سلێمانی نرخی بەنزین دابەزێت کاریگەری دەبێت لەسەر کەبوونەوەی نرخەکەی لە ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگای ھەڵەبجەش".
ر. ئ.
بیروڕا