کوردستانی

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکاران
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردە خشتەیەکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 8/5/2022 دەستپێدەکات.

هاوکات وەزارەتی پەروەردە راشیدەگەیەنێت، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی نیشتمانی پۆلی نۆیەم و تاقیکردنەوەکانی تیۆری کۆتایی ساڵی پەیمانگەکان (خولی یەکەم) لە 10/5/2022 دەستپێدەکات.
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan