کوردستانی
چەند عومرەکارێکی کورد لە سعودییە گیریانخواردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ژمارەیەک لە عومرەکارانی کورد لە سعودییە لە پێش جەژنەوە لەو وڵاتە گیریانخواردووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت "بەردەوام لە پەیوەندیداین بۆ ئاسانکاریی لە گەڕاندنەوەیان".
ژمارەیەک لە عومرەکارانی کورد لە سعودییە لە پێش جەژنەوە لەو وڵاتە گیریانخواردووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت "بەردەوام لە پەیوەندیداین بۆ ئاسانکاریی لە گەڕاندنەوەیان".
سەبارەت بەو عومرەکارە کوردانەی لە سعودییە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری ئەو بابەتەین و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییمانەوە بەردەوام لە پەیوەندیداین بۆ ئاسانکاریی لە گەڕاندنەوەیان"، دەشڵێت "ئەوانەی ئەو کێشەیەیان بۆ دروستبووە تەنها عومرەکاری کورد و عیراق نین و بەڵکو عومرەکاری زۆر وڵاتی دیکەی جیهانیش هەمان کێشەیان بۆ دروستبووە".
وتەبێژی حەج و عومرە دەشڵێت "زۆر بەی ئەو عومرەکارە کورد و عیراقیانەی ئەو کێشەیەیان بۆ دروستبووە ئەوانەن کە لەڕێگەی هێڵی ئاسمانیی عیراقەوە گەشتییان بۆ سعودیە کردووە".
سەبارەت بە هۆکاری دروستبوونی ئەو کێشەیەش دەڵێت "بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عیراقی گرتووەتەوە، ناوبەناو گەشتی فڕۆکەخانەکان رادەگیرێن، ئەمەش هۆکار بووە بۆ دواکەوتنی گەڕانەوەی عومرەکاران، هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێک لە عومرەکاران رۆژانی پێش جەژن کەکاتی گەڕانەوەیان بووە نەگەڕاونەتەوە بەمەبستی ئەوەی جەژن لەوێبن و عیبادەتی زیاتربکەن".
ر. ئ.
بیروڕا


