کوردستانی

کێشەی بەشە ئاردی هاوڵاتییان چارەسەردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی بەشە ئاردی هاوڵاتییان چارەسەردەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، وەزیری بازرگانیی عیراق حەوت بارهەڵگر گەنم رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە و 40 بارهەڵگری دیکەش بەڕێگەوەیە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەشە ئاردی هاوڵاتییان.

موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوییەتی "پێش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ بە‌رواری 2022/5/5 عەلا جبوری، وە‌زیری بازرگانیی عیراق ‌پە‌یوە‌ندیە‌كی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ڵ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌نجامدا ئە‌وە‌ی پێ راگە‌یاند كە‌ ئە‌مڕۆ حەوت بارھە‌ڵگر گە‌نم رە‌وانە‌‌ی ھە‌رێم كراوە‌ و لە‌ قە‌زای چە‌مچە‌ماڵ دائە‌گیرێت".

ئاشکراشی کردووە " 40 بارھە‌ڵگری دیكە‌ی گە‌نم بە رێگەوە‌یە‌ رە‌وانە‌ی ئاشە‌كانی ھە‌رێم دە‌كرێت، وە‌زیری بازرگانیی دڵنیای تە‌واویدا كە‌ لە‌ماوە‌ی چە‌ند رۆژی داھاتوودا كێشە‌ی ئاردی ھە‌رێمی كوردستان چارە‌سە‌ردە‌بێت".

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە کێشەی کەمی و نەبوونی بەشە ئاردی هاڵاتییان لە هەرێمی کوردستان دروستبووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan