کوردستانی

پیاوێک ژنەکەی دەخنکێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک ژنەکەی دەخنکێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە گەرەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک ژن و مێردێک دەبێتە شەڕیان، کاتێک پیاوەکە دەیەوێت ژنەکە بێدەنگ بکات پیاوەکە دەستدەخاتە قوڕگی و دەیخنکێت.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 لە گەرەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک ژن و مێردێک دەبێتە شەڕیان، کاتێک پیاوەکە دەیەوێت ژنەکە بێدەنگ بکات پیاوەکە دەستدەخاتە قوڕگی و دەیخنکێت".

ئاماژەی بەوەکرد "ژن و پیاوەکە بە رەگەز عەرەبن، پیاوەکە موالیدی 1972ە و ژنەکەشی موالیدی 1973یە، دوای رووداوەکە پیاوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، لەئێستادا بەگوێرەی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan