عیراقی

مەترسییە گەورەکەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییە گەورەکەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

کەشناسێکی عیراق رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین پارێزگاکانی عیراق دەگرێتەوە، هەروەها سەرۆكی یەكێتی جوتیاران لە دیالە ئاماژە بەوەدەکات ئەم خۆڵبارینە بەرهەمی شوتی لەناودەبات.

حسێن ئەسەدی، کەشناسی عیراق رایگەیاند "شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین شارەکانی بەغدا و ئەنبار و سەڵاحەدین دەگرێتەوە، بەڵام شەپۆلی ئەمجارە چڕ نییە و ئەمشەو و سبەینێ بەردەوامی دەبێت".

هەروەها رەعد تەمیمی، سەرۆكی یەكێتی جوتیاران لە دیالە ئاماژەی بەوەکردووە "بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەوە مەترسی گەورەی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەیە، بە تایبەت بەرهەمی شوتی کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنیەتی".

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەکانی عیراقی گرتەوە زیاتر پێنج هەزار کەس داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان