کوردستانی

ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ئاشکرایکرد ئەمڕۆ ژنێكی ئێزیدی لە كەمپی ئاوارەكانی بێرسڤ بە هۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ی ئایاری 2022 كاتژمێر 5:30 ی ئێوارە ژنێكی ئێزیدی بەناوی (ع.ق.ع) و تەمەن 62 ساڵیدا بە پەت لەنێو خێمەی كەمپی بێرسڤ كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە و تەرمی ژنەكەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی داد لەزاخۆ و بەبڕیاری دادوەریش لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan