کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: نمەباران بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەوردەبێت و ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقەش هەیە، لە سلێمانی و هەولێر خۆڵ و تۆز دەبێت و خێرای باش زیاد دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە زۆربەی شارەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕ پچڕ، هەندێک جار هەورە تریشقە و تاوە باران لە هەندێک ناوچە دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران و بروسکە زیاتر دەبێت وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ شەممەش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ".
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی خواروی عیراقی گرتووەتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر چەند شارێکی هەرێمیش دەرکەوتووە وەک سلێمانی و هەولێر.
ر. ئ.

بیروڕا