کوردستانی

پرۆسەی بەستنی لۆگۆی تاکسی بەکوێ گەیشتووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی بەستنی لۆگۆی تاکسی بەکوێ گەیشتووە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەبارەت بە سزای مادی بۆ ئەو شۆفێری تاکسییانەی تائێستا لۆگۆ و لەزگەیان نەکردووە، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی وتی "تائێستا هیچ شۆفێرێک لەسەر نەبەستنی لۆگۆ و لەزگە سزا نەدراوە و شۆفێران دەتوانن بەردەوامبن لە بەستنی لۆگۆکانیان".

جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "رۆژانە شۆفێرانی تاكسی سەردانی كۆمپانیاكە دەكەن بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تاكسی، بەڵام شۆفێران کەمتەرخەمی دەکەن و وەک پێویست نایەن بەدەم مامەڵەکانیانەوە و پرۆسەکە زۆر بەخوای دەڕوات".

دەشڵێت "تائێستا هیچ شۆفێرێک لەسەر نەبەستنی لۆگۆ و لەزگە سزا نەدراوە و شۆفێران دەتوانن بەردەوامبن لە بەستنی لۆگۆکانیان، چونکە هەردەبێت بیکەن جا تا زوتر بێت باشترە".

لۆگۆی ناوشاری سلێمانی رەنگی شینە و دەرەوەی شار رەنگی سوورە، ئەمەش بۆ جیاکردنەوەی تاکسی شارەکان لەیەکترە و تاکسی ناوشار و دەرەوەی شارەکانە لە یەکتر.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan