کوردستانی

وادەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دیاریکرا
مەودا میدیا-

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە پاڵپشتی دارایی (دەرماڵە)ی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەشدەکرێت بۆ خوێندکارانی ناوشار 40 هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار 60 هەزارە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی پارەی مانگی سێی پاڵپشتی دارایی (دەرماڵە)ی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا وەزارەتی دارایی پاڵپشت بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لە سەر خەرجکردنی بڕی 40 هەزار دینار مانگانە وەك پاڵپشتی بۆ خوێندكارانی ناوشار و 60 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شار كە بە سیستمی زانكۆلاین وەرگیراون، دەربڕیبوو.

دوای ماوەیەكی زۆر لە خۆپیشاندان و بایكۆت، لەكۆتایی ساڵی رابردوودا خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان توانیان مافەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی پێدانی دەرماڵە بەدەست بهێننەوە، كە لە دوای ساڵی 2015ەوە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan