کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە بارانی بەلێزمە دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین ھەرێم دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین ھەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور بێت و ھەندێک کات بگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە گەڵ بارینی نمەبارانی بچڕ بچڕ و ھەندێک جار ھەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمە ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و ھەولێر و راپەرین، خێرایی با چالاک دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، شەپولێکی خۆڵبارینیش ناوەڕاستی عیراق دەگرێتەوە و ئەگەر ھەیە کاریگەری لە سەر باشووری ھەولێر و کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیانیش ھەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری تۆز و خۆڵەکە کەم دەبێتەوە.
ر. ئ.

بیروڕا