عیراقی
دەست بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمی قاچاغدا دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمدا گرتووە کە ویستراوە لە سەلاحەدینەوە بۆ هەولێر بگوازرێتەوە، بەپێی یاساش گواستنەوەی گەنم لە نێوان پارێزگاکان قەدەغەیە.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمدا گرتووە کە ویستراوە لە سەلاحەدینەوە بۆ هەولێر بگوازرێتەوە، بەپێی یاساش گواستنەوەی گەنم لە نێوان پارێزگاکان قەدەغەیە.
ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئایاری 2022 وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستیانگرتووە بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمدا كە بەرەو هەولێر دەبران".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە شۆفێرەكان گەنمەكەیان لە شارەكانی باشوورەوە دەگواستەوە و دەیانویست بەشێوەی قاچاخ بیبەن بۆ هەولێر "ئەوەش سەرپێچیكردنی رێنماییەكانە، چونكە گواستنەوەی گەنم لەنێوان پارێزگاكاندا قەدەغەیە و زیان بە ئاسایشی خۆراک دەگەیەنێت".
لە ماوەی رابردوودا باس لەوەدەكرا كە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەمبوونەوەیەی گەنم كە جەنگی ئۆكرانیا لە جیهاندا دروستیكردووە، توركیا بەشێوەی قاچاخ گەنمی عیراق بە هەرزان دەكڕێت.
ر. ئ.
ر. ئ.