تەندروستی

خواردنی زەیتی زەیتون بەم شێوازە زیانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی زەیتی زەیتون بەم شێوازە زیانی هەیە
مەودا میدیا-

زەیتی زەیتون یەكێكە لەو زەیتە روەكیانەی سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بە شێوازێكی نادروست لە خواردنەكاندا بەكاربهێنرێت، زیانەكانی زۆرتر دەبن لە سوودەكانی.

پسپۆڕانی بوار خۆراك دەڵێن، گەورەترین هەڵە ئەوەیە كە زەیتی زەیتون بۆ لێنان یان سوركردنەوەی خۆراكێك بەكاربهێنیت، چونكە زەیتی زەیتون زو دەسوتێت و تام و سوودەكانی خۆراكەكە تێكدەدات.

بە بڕوای ئەوان، باشترە زەیتی زەیتون لەو خۆراكانەدا بەكاربێت كە بە ئاگرێكی زۆر هێواش ئامادە دەكرێن، یان پێویستیان بە ئاگر نییە، وەكو زەڵاتە.

هەروەها دەتوانرێت سوود لە زەیتی زەیتون ببینرێت ئەگەر لە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، یاخود لەگەڵ قاوە یان چا تێكەڵ بكرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan