کوردستانی

حکومەت بڕیاریدا چاودێر بۆ گۆمی فێڵاو دابنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت بڕیاریدا چاودێر بۆ گۆمی فێڵاو دابنێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا چاودێر دانێت بۆ گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان بە مەبەستی رێگریکردن لە پیسکردنی گۆمەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 7ی ئایاری 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشووتر ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و عیراقی و بیانی سەردانی گۆمی فێڵاویان لە سنووری چۆمان كرد و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهۆی پیسكردنی گۆمەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نیگەرانی زۆر دروستبوو، بە مەبەستی پارستنی گۆمەكە لە پیسكردن و شێواندنی، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەك چاودێری بۆ گۆمەكە دیاریكرد بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بكەن".

هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان رایگەیاند "چەند رۆژێكە تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان رۆژانە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە گۆمی فێڵاو بەڕێوە دەبەین، ئەمڕۆ شەممەش تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوكاری كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆڵ و خاشاكی سنوورەكەمان، شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیارانمان لە گۆمی فێڵاو هەڵگرتەوە و ئێستاش گۆمەكە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لێیە، هیچ خۆڵ و خاشاكێكی لێنەماوە و بە تەواوی خاوێنكراوەتەوە".

ئاماژەی بە ئەوەشكرد "وەك گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەك چاودێرمان بۆ گۆمەكە دیاریكردووە بۆ ئەوەی بەردەوام چاودێری خاوێنی شوێنەكە و رێگری لە شێواندنی بكەن، داواش لە گەشتیاران دەكەین رەچاوی پاكوخاوێنی گۆمی فێڵاو و دەوربەری بكەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان