کوردستانی
جێبەجێکردنی پرۆژەیەک لەسەر بڕیارێکی وەزارەتی دارایی وەستاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا دەستنەکراوە بە جێبەجێکردنی بڕیاری تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، ئاماژە بەوەشدەکات پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ پرۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە و ماوەی نزیکەی دوو ساڵی دەوێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە.ا
رمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "12ی نیسانی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کە پرۆژەیەکی گرنگە بۆ قەزای چەمچەماڵ، بەڵام بەهۆی هاتنی پشووەکان و جەژنی رەمەزانەوە تاوەکو ئێستا کار لەسەر بڕیارەکە نەکراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ یەکشەممە 8ی ئایاری 2022 کە دەوام دەستپێدەکاتەوە ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە کۆدەبێتەوە و دەبێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆبکەین بزانین زانیارییەکان لەبارەی بڕیارەکەوە و بەکوێ گەیشتووە و کەی بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەدرێت لەلایەن وەزیری داراییەوە".
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی "لەگەڵ وەزیری شارەوانی قسەمانکردووە و پێی راگەیاندووین هەر کە پارەکە گەیشتە دەستمان دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکەین".
وتیشی "پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ پرۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە و ماوەی نزیکەی دوو ساڵی دەوێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و 17 گوند لێی سوودمەند دەبێت لێی".
س.ر

بیروڕا