کوردستانی
دوای زیاتر لە چوار مانگ تەرمی کۆڵبەرێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای زیاتر لە چوار مانگ لە بێسەروشوێنبوونی دوو کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی ئورمیە ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە گوندی گوڵشەم دۆزرایەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، تەرمی بارزانی مەهینی کۆڵبەر تەمەن 18 ساڵ خەڵکی ئورمیە کە چوار مانگ پێش ئێستا لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکەی ئەم ناوچە لە سنووری ئورمیە بێسەروشوێن بوون ئەمڕۆ شەممە 7ی ئایاری 2022 لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە گوندی گوڵشەم دۆزرایەوە.
بارزان مەهینی رۆژی پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 لەگەڵ دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی باوان سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی "ئەسعەد سەیدان فەرد و بەهلوول سەیدانی فەرد" لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی ئورمیە بە هۆی بەفر و رەنوو بێسەروشوێن ببوون، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکە بەردەوامە، ئەم دوو کۆڵبەرە خێزاندارن.
س.ر

بیروڕا