کوردستانی

باوکی قوربانیانی رووداوەکەی چەمچەماڵ داوایەکی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوکی قوربانیانی رووداوەکەی چەمچەماڵ داوایەکی هەیە
مەودا میدیا-

باوكی قوربانیانی كارەساتەكەی یەکەم رۆژی جەژنی قەزای چەمچەماڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لەسەرجەم چین و توێژەكان دەكات كە سبەینێ بەشداری لەو گردبوونەوەیە بكەن كە بۆ شەرمەزاركردنی بكەرانی كۆمەڵكوژی خانەوادەكەی سازی دەكات.

ئەحمەد حسێن تۆفیق، باوكی قوربانیانی كارەساتەكەی چەمچەماڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سبەینێ یەکشەممە 8ی ئایاری 2022  لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و داوا لە چین و توێژەکان دەکات بەشداری گردبوونەوەکە بکەن".

باسی لەوەکرد "گردبوونەكە لە دەرگای خوارەوەی پاركی ئازادی سازدەكرێت بۆ شەرمەزاركردنی بكەرانی ئەو كومەڵ كوژییەی لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بەرامبەر لە خانەوادەكەی ئەنجامدرا".

لە رۆژی 2ی ئایاری 2022 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە قەزای چەمچەماڵ زاوایەک چووە سەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گولـلەی لێکردن و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان