کوردستانی

فەرماندەیەکی پەکەکە: ئەگەر گەریلا لە زاپ بشکێت ئەوا دەچینە بارزان

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیەکی پەکەکە: ئەگەر گەریلا لە زاپ بشکێت ئەوا دەچینە بارزان
مەودا میدیا-

 فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار رایدەگەیەنێت ئێستا زاپ گەمارۆدراوە و بنەماڵەی بارزانی‌ و خودی مەسرور بارزانیش ئەو هێرشانە رێکدەخەن، ئاماژە بەوەدەکات چیای بارزانیش جیاوازیی لەگەڵ زاپ نییە.

زۆزان چەولیگ،  فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگەیاند "ئێستا زاپ گەمارۆدراوە و بنەماڵەی بارزانی‌ و خودی مەسرور بارزانیش ئەو هێرشانە رێکدەخەن، بەڵام دەبێت پارتى باش ئەوە بزانێت، ئەگەر گەریلا لەزاپ بشکێت، ئەوا دەچینە بارزان، له‌به‌رئه‌وه‌ى بارزانی موختاری زاپ‌ و ئاڤاشین‌ و گارە نییە، چیای بارزانیش جیاوازیی لەگەڵ زاپ نییە، چیای سەفینیش جیاوازیی لەگەڵ گارە نییە".

ئاماژە بەوەدەکات "ئەوەی زۆر باش لە سیاسەتی پەکەکە شارەزایە پارتییه‌، به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ هیچ بیر ناکاتەوە، ئەگەر لە زاپ‌ و ئاڤاشین‌ و مەتینا هاوکاری دەوڵەتی تورک بن بۆ شکستپێهێنانی گەریلا، ئەوا ئێمە دەچینە ناوچەکانی دیکە، با ناچارمان نەکەن بچینە ئەو ئاستەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan