عیراقی
عیراق هەنگاوێک بۆ دوربوون لە گرانی دەگرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق بڕیاردەدات بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنم لە جوتیاران بەرزبكاتەوە، بە ئامانجی بەدورگرتنی وڵات لە برسێتی و گرانی.
حكومەتی عیراق بڕیاردەدات بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنم لە جوتیاران بەرزبكاتەوە، بە ئامانجی بەدورگرتنی وڵات لە برسێتی و گرانی.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی فراکسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی عیراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرزبكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەر تۆنێك گەنم بە 750 هەزار دینار لە جوتیاران دەكڕێتەوە.
باسی لەوەشکردووە "ئەمە بڕیارێكی دڵخۆشكەرە بۆ جوتیاران هەم بۆ تەواوی خەڵكی عیراقیش، چونكە دەبێتە هۆی عەمباركردنی گەنمیكی زۆر كە بە خۆراكێكی سەرەكی و ستراتیژی دادەنرێت و وڵات لە برسێتی و گرانی بەدوور دەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "با بزانین لەدوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە، حكومەتی هەرێم چی دەكات و چۆن گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە؟".
ر. ئ.
ر. ئ.