عیراقی
سەربەخۆکانی پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو نوێنەری سەربەخۆکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی ناسراو بە هاوپەیمانیی (رزگاری نیشتمانی) و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوو پێشنیازیان پێشکەشکردووە بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ربه‌خۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە "شەوی رابردوو 46 نوێنه‌ر له ماڵی حه‌یده‌ر ئه‌لشه‌مخی كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌كان و گه‌یشتن به رێگه چاره‌یه‌ک، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێک"، دەشڵێت، ئه‌گه‌ر زۆره له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆیانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه".

تائێستا چەندین دەستپێشخەری راگەیەێندراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بنبەستەی کە دۆخی سیاسیی عیراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دووچاری بوون، بەڵام هیچکام لەو دەستپێشخەرییانە ئەنجامی نەبووە.
ر. ئ.
ر. ئ.