راپۆرت
دەمامك... قۆرخكاری دوكاندارەكان... دەمامكێك بە 10 تا 12 هەزار دینار فرۆشراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو بەدواداچونانەی مەودا میدیا كردویەتی، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و لە دوكان و شوێنی تایبەت بە كەلوپەلی پزیشكی زۆرترین خواست لەسەر دەمامك بووە و هەندێك شوێنیش نرخەكەی گران كردووه.
هەندێك لە دوكان و سۆپەرماركێت و شوێنی تایبەت بە پێداویستی پزیشكی باسیان لەوەكرد كە لە دوو رۆژی رابردوو ئەو بڕە دەمامكەی كە هەیانبووە فرۆشتویانە و هیچ بڕێكیان نەماوە و داوایان كردووە بۆیان بهێنرێت بەڵام پێیان وتراوە كە نەماوە.
بەهۆی زۆری خواست لەسەر دەمامك هەندێ لە دوكان و شوێنەكان ئەو هەلەیان قۆستوەتەوە و نرخەكەیان بەرزكردوەتەوە بە جۆرێك دەمامكێكی ئاسایی كە پێشتر بە 250 دینار بووە نرخەكەی بۆ 3 هەزار گران كراوە.
هەروەها دەمامكەكانی تر كە نرخ و جۆریان جیاواز بووە هەندێك شوێن و دەرمانخانە یەك دانەیان بە 10 تا 12 هەزار دینار فرۆشتووە بە هاوڵاتیان.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوو رۆژی رابردوودا تەواوی لیژنەكانی تەندروستی لە بازاڕ وشوێنەكان سەردانی دوكان و دەرمانخانەكان دەكەن و هەر كەسێك نرخی گران كردبێت سزادراوە و شوێنەكەی داخراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر دەرمانخانەیەك نرخی دەمامك بە نرخی ئاسایی خۆی زیاتر بفرۆشرێت رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە و هەر هاوڵاتیەكیش زانی نرخ گران بووە پەیوەندیمان پێوە بكات".
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ژمارەیەك لە دەرمانخانە و دووكان داخراون بەهۆی ئەوەی نرخی دەمامكیان گران كردووە.
پێشتریش سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە وردی چاودێری بازاڕ دەكەین و لیژنەكان بەردەوام لە گەڕاندان و هەر لایەن و كەسێك نرخ گران بكات بە توندی سزای دەدەین".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە كۆمەڵێك ڕێنمایی و بڕیاری دەركردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە پەنایان بۆ بەكارهێنانی دەمامك بردووە.
عەلی عومەر، هاوڵاتیەكی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لە هەر حاڵەتێكی ئەو نەخۆشیە چونكە كارەكەی لە قەرباڵغیە و كەسانی جیاواز و زۆر دێنە شوێنی كارەكەی سەردانی چەندین شوێنی كردووە بۆ دەمامك بەڵام دەستی نەكەوتووە".