عیراقی

بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی بارزگانی عیراق ئاشکرایکرد بڕی 500 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی ئەمساڵ تەرخاندەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو بڕە دەبێتە مایەی سەرخستنی وەرزی بەبازاڕكردن.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 وەزارەتی بازرگانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد "بڕی 500 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی ئەمساڵ تەرخاندەکرێت، ئەو بڕە دەبێتە مایەی سەرخستنی وەرزی بەبازاڕكردن، میكانیزمەكانی بەبازاڕكردنيش زیاتر دەكات لە بەغدا و پارێزگاكان".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەزری بەبازاڕكردن لەمساڵدا سەركەوتنی گەورە بەدیدەهێنێت، لەڕێی بەبازاڕكردنی بڕێكی زۆری بەرهەمی ڕۆژانە لەلایەن جوتیارانەوە كە دەگاتە زیاتر لە 50 هەزار تەن لە رۆژێكدا".

باس لەوەکراوە "ئەو بڕەی لە وەرزی بەبازاڕكردنی ئەمساڵدا گەیشتووە زیاترە لە 400 هەزار تەن، بڕەكەش لە زیادبوونی بەردەوامدایە لە سایەی كردنەوەی سەنتەرە نوێیەكانی بەبازاڕكردنی بەرهەمەكان لە بەغدا و ئەنبار و سەڵاحەدین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان