کوردستانی
راوێژکارێکی مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردساتن جەختدەکاتەوە لەوەی کە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە ناتوانین جێبەجێ بکەین، به‌غدا نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دایالۆگ و دانووستان.
بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئێمە جەختدەکەینەوە لەوەی کە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە ناتوانین جێبەجێ بکەین، هەروەها حکومەتی عیراقیش هەست بەوەدەکات ناتوانێت ئەو بڕیارە جێبەجێبکات".
ئاماژەی بەوەکردووە "رەنگە وەزیری نەوتی فیدڕاڵی لە ژێر فشاردا لێدوان بدات، هەروەها ئێمه تکامان لێکردوون دەر‌فه‌تێک بده‌ن هه‌ردوو حکومه‌تی عیراقی و هەرێمی کوردستان دابنیشن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نه‌وت و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی گومرگ و کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی".
خنسی وتی "به‌غدا نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دایالۆگ و دانووستان، ئێستا یاسای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌ک نه‌گونجێت لایه‌نی که‌م ده‌توانرێت دانووستان بکرێت، به‌ڵام بوترێت هه‌مووی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ناده‌ستورییه".
س.ر

بیروڕا