کوردستانی
"بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ سانسۆر کێشەی زۆری بۆ خێزانەکان دروستکردووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دیاردەی کوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کردووە و کەم رۆژ هەیە گوێبستی هەواڵی کوشتنی ژنێک نەبین، پارێزەرێکیش هۆکاری ئەو تاوانانە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە تاکەکانی کۆمەڵگە قبووڵی یاساکان ناکەن.
فەرمان حەسەن، پارێزەر لەبارەی کوشتنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە لە حاڵەتەوە بۆ دیاردە بە مەودا میدیای راگەیاند "بە گشتی ئەنجامدانی تاوان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و یەکێک لە هۆکارەکانیش بەهۆی دادگەکانەوەیە کە بەهۆی زۆری رێژەی تاوانەکانەوە ناتوانێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ کەیسەکاندا بکات".
باسی لەوەکرد "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەو کێشە ئابووری و سیاسییە کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و وایکردووە دەروونی مرۆڤەکان ماندووبکات، هەروەها کۆمەڵگە قبووڵی ئەو یاسایانەی نییە کە هەیە بە تایبەت یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی".
ئەو پارێزەرە جەختی لەسەر خاڵێکی دیکە کردەوە ئەویش "بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بەبێ سانسۆر و دیارینەکردنی کاتی بەکارهێنانی وایکردووە کێشە لەنێوان هاوسەران دروستبکات".
فەرمان حەسەن وتی "بۆ نەهێشتنی تاوانەکان پێویستە هەڵمەتی گشتی ئەنجام بدرێت ئەمەش بە هەمووان دەکرێت نەک تەنها رێکخراوەکانی ژنان کە لەئێستادا خۆیان بوونەتە بەشێک لە کێشەکان".
وتیشی "لە هەرێمی کوردستان یاسای باش هەیە، بەڵام تاکەکان قبووڵی ناکەن، بۆیە بە قبووڵکردنی ئەو یاسایانەی کە هەیە زۆرینەی کێشەکان چارەسەر دەبێت و تاوانی لێناکەوێتەوە".
س.ر

بیروڕا