کوردستانی
حکومەت داشکاندن بۆ كرێی بەستنی پێوەری ئاو دیاریدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت تاوەکو 21ی کانونی دووەمی 2022 هەر هاوڵاتییەك ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستووە ئێستا بیبەستێت، ئاماژە بەوەکراوە تا سوودمەندبێت لە داشكاندنی كرێی مانگانە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، لەماوەی پێشوودا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چارەسەركردنی گرفتی نەبەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوەی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی تاوەكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە راگەیاند و جەختیكردەوە كە ئەوانەی لە دەرەوەی شارەكانن نرخی بەستنی پێوەر لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار و بۆ سەنتەری شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەمدەكەینەوە و ئەم بڕیارەش لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەكاتەوە "بڕیارەكە بەردەوامە، وەك رایدەگەیەنن بەپێی دوایین رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئێستاوە تاوەكو رێكەوتی 21ی کانونی دووەمی 2022 هەر هاوڵاتییەك ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستووە ئێستا بیبەستێت، سوودمەند دەبێت لە داشكانی كرێی ئەو مانگانەی لە سەریەتی كە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا كراوە بە 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شارەكان، هەروەها بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەكان دیاریكراوە، بە پێچەوانەوە، بڕی هەشتا هەزار دینار مانگانە ئەژماردەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داواش لە هاوڵاتییان دەكات كە بە زووترین كات سەردانی یەكێك لە بنكەكان بكەن و مامەڵەی پێویست بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەی حكومەت سوودمەندبن.
س.ر
س.ر
بیروڕا