کوردستانی

بێریڤان ئەیوب ئازادکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێریڤان ئەیوب ئازادکرا
مەودا میدیا-

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان رایگەیاند، بڕیاری ئازادكردنی یەكێكی دیكە لە چالاكوانانی بادینان دەرچوو و پەراوەكەی رەوانەی زیندانی چاكسازی دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن دادوەری یەكەمی دادگەی كەتنی هەولێرەوە بڕیاری ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب دەرچوو.

ئەو چالاكوانە بەپێی مادەی یەك لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ماوەی دوو ساڵ سزادرابوو و 19 مانگی لە زینداندا بەسەربرد.

بەشدار حەسەن باسی لەوەشکرد، بڕیارەكەی دادگەمان لایە و دەیبەینە زیندانی چاكسازی، چەند كاتژمێرێكی دیكە بێریڤان ئەیوب ئازاددەكرێت و بە دیداری منداڵەكانی و كەسوكاری شاددەبێتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan