کوردستانی

کاڵکان: پلانه‌كه‌ی توركیا پوچه‌ڵكرایه‌وه‌ و شكستیهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاڵکان: پلانه‌كه‌ی توركیا پوچه‌ڵكرایه‌وه‌ و شكستیهێنا
مەودا میدیا-

دوران کاڵکان رایدەگەیەنێت، پەلامارەكانی ئەمجارەی توركیا قورس و گرانن و دەڵێشت "پلانی توركیا لە زاپ و ئاڤاشین شكستیهێناوە".

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەکەکە رایگەیاند "ئەو هێرش و پەلامارەی لە 17ی نیسانەوە لەسەر زاپ و ئاڤاشین دەستیانپێكردووە و سێ هەفتەیە بەردەوامە، یەكێكە لە شەڕە هەرە قورس و گرانە مێژووییەكان، بۆ كوردانیش شەڕێكی هەرە مەزنە".

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەکەکە دەشڵێت "ژمارەی كوژراوانی سوپای تورکیا زیاترە لە 400 بۆ 500 سەرباز، بەڵام توركیا دەیشارێتەوە".

ئاماژە بەوەش دەکات "ئاكەپە و مەهەپە لەراستیدا تێكەوتوون، پیلانەكەیان لە زاپ و ئاڤاشین بە بەرخۆدانی گەریلا پوچەڵ بووەوە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شكستیانهێناوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan