کوردستانی
چۆنیەتی دابەشکردنی داھات لەنێوان ئیدارەی سلێمانی و ھەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی نووسراوێك كە دەست مەودا میدیا كەوتووە تێیدا كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ و چۆنییەتی دابەشكردنی لەنێوان سلێمانی و هەولێردا خراوەتەڕوو.
بە پێی نووسراوێك كە دەست مەودا میدیا كەوتووە تێیدا كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ و چۆنییەتی دابەشكردنی لەنێوان سلێمانی و هەولێردا خراوەتەڕوو.
ئاماژە بەوەكراوە، پوختەی ماوە لە داهاتی نەوتی سەربەخۆ 800 ملیار دیناربووە 279 ملیار دینار بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بووە و 521 ملیار دینار بۆ هەولێر و دهۆك بووە.
لە نووسراوەكە ئەوەش هاتووە، كۆی داهاتی نا نەوتی لە هەرێمی كوردستان 300 ملیار دینار بووە 100 ملیار دیناری سلێمانی و 200 ملیار دینار لە هەولێر و دهۆك.
لەو نووسراوەدا وردەكاریی دابەشكردنی هاوكارییەكەی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە روونكراوەتەوە كە 22 ملیار دینار بووە و تێیدا 9 ملیار دینار بۆ سنووری ئیدارەی سلێمانی و 23 ملیار دینار بۆ سنووری ئیدارەكانی هەولێر و دهۆك بووە.
كۆی داهاتەكانی مانگی سێ، یەك ملیار و 132 ملیۆن دیناربووە و 338 ملیار دینار بۆ ئیدارەی سلێمانی كە دەكاتە 34%ی كۆی گشتیی داهاتی هەرێم، بۆ ئیدارەی هەولێر 744 ملیار دینار كە دەكاتە 66%ی كۆی گشتیی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


