کوردستانی

پێنج سەربازی دیکەی سوپای تورکیا کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج سەربازی دیکەی سوپای تورکیا کوژران
مەودا میدیا-

لە هێرشێکی هێزەکانی رزگاریی عەفرین بۆسەر بارەگایەکی سوپای تورکیا پێنج سەرباز و هاوڵاتییەکی تورک کوژران، درۆنێکی سوپای تورکیاش خراوەتەخوارەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی رۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە، ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردووەتەوە "رۆژی شەشی ئایار لە هەرێمی باب، دوو جار لە بارەگای سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان داوە و لە هەردوو چالاکییەکەدا، سێ سەربازی داگیرکەر کوژراون".

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "رۆژی دواتر لەدژی بارەگایەکی دیکەی سوپای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامداوە و لە چالاکییەکەدا دوو سەربازی داگیرکەری تورک کوژراون".

ئەوەش خراوەتەڕوو "هێزەکانی رزگاریی عەفرین، هەمان رۆژ لە هێڵی مارع چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامداوە و لە چالاکیەکەدا چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژراوە، لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، حەوتی ئایار لە هەرێمی عەفرین درۆنێکی سوپای داگیرکەری تورک خراوەتە خوارەوە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan