کوردستانی
گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەیان بڕیاری کشانەوەی لە کابینەی حکومەت داوە.
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەیان بڕیاری کشانەوەی لە کابینەی حکومەت داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ھۆشیار عومەر عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند "بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆ لەسەر بنەمای رێککەوتنێک بوو کە لە ماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگی رابردوودا جێبەجێنەکراوە، ھەر بۆیە جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەکەیان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەت داوە و تەنھا کات و جێبەجێکردنی بڕیارەکە ماوە".
ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی "یەکێک لە خاڵەکان ئەوەبوو داھات روون و ئاشکرا بێت، بەڵام روون نەبوو، بەتایبەت دەستەی داھاتە نەوتی و گازییەکان کە بڕیار بوو دروستبکرێت، بەڵام پارتی نەیھێشت دروست بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی رێککەوتنەکە دەبوایە پەرلەمان بەھێزبوایە و بە ئەرکی خۆی ھەستایە، بەڵام پەرلەمانیان لاواز کرد و رێزیشیان لە ئازدییەکان نەگرت، بۆیە ئەم بڕیارەیان داوە".
بزووتنەوەی گۆڕان یەکێکە لە لایەنە سەرەکییە بەشدارەکانی کابینەی نۆ و پۆستی سێ وەزارەتی وەرگرتووە.
ر. ئ.
بیروڕا


