کوردستانی
ئەو چوار ژنە دەستگیرکران کە ھەڵیانکوتابووە سەر پیاوێک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەڵیانكوتابووە سەر هاوڵاتییەك و پارەیان لێسەندبوو.
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەڵیانكوتابووە سەر هاوڵاتییەك و پارەیان لێسەندبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە پۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ژن هەڵیانكوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی راسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.
باسی لەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 کاتژمێردا سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیربكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە لەئێستادا تۆمەتباران (ش. أ. ف. لەدایكبووی 1998، ه. ز. ب. لەدایكبووی 2000، ز. ح. ت. لەدایكبووی 1999، ك. ح. ت. لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


