کوردستانی

ئێران ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی تۆپبارانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی تۆپبارانکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی تۆپبارانکرد هێزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەش وەڵامی هێرشەکانی سوپای پاسدارنی دایەوە.

ستادی نیزامی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە رایگەیاند "لە درێژەی تۆپباران و دەستدرێژییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەئانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 کاتژمێر 8:05 خولەک بنکە و شوێنی نیشتەجێبوونی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە دۆڵی رۆست کرانە ئامانجی تۆپبارانی سوپای پاسداران تاوەکو کاتژمێر 9:15 خولەک بەردەوام بوو".

ئاماژە بەوەکراوە "هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنەکە دوو درۆنی سوپای پاسداران کە هاتبوونە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، پاش تەقە و کاردانەوەی هاورێیانی پێشمەرگە دوورخرانەوە، دۆستان ودڵسۆزانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە سەلامەتن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan