کوردستانی
ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە بە چەقۆ هێرشیکردە سەر هاوسەرەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو پیاوەی راگەیاند لە چەند رۆژی رابردوودا بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر هاوسەرەکەی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی شەوی 5/5/ 2022 ئافرەتێك بەناوی (ن،م) لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەقۆ هێرشی كرایە سەری و بەسەختی برینداركرا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بەناوی (د، ئ) لەسەر فەرمانی جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم هێزە ئەمنییەكان راسپێدران بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری ناوبرا".
ئاماژە بەوەکراوە "پاش بەدواداچوونێكی جددی و شەونخونی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانیان ناوبراو لەشەوی 10/11_5_ 2022 دەستگیر بكەن و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبار رادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان بكرێت".
س.ر

بیروڕا