کوردستانی

مەسرور بارزانی بۆ وەزیری نەوتی عیراق: داتاکانت راست نین و نازانم قسەکانت لەکوێوە هاتوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی بۆ وەزیری نەوتی عیراق: داتاکانت راست نین و نازانم قسەکانت لەکوێوە هاتوون
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەغدا و سۆمۆ هەموو داهاتەکانی فرۆشی نەوتی کوردستانیان لەبەردەستە، بۆیە سۆمۆ هەڕەشە لە کڕیارانی نەوتی کوردستان دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات فەرزکردنی ئیرادەی سیاسی نادەستووری کارتی فشاری سیاسییە و قبووڵنەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی وەزیری نەوتی عیراقی دایەوە و رایگەیاند "داتاکانت راست نین و نازانم قسەکانت لەکوێوە هاتوون".

ئاماژەی بەوەکرد "بەغدا و سۆمۆ هەموو داهاتەکانی فرۆشی نەوتی کوردستانیان لەبەردەستە، بۆیە سۆمۆ هەڕەشە لە کڕیارانی نەوتی کوردستان دەکات و بەهۆی هەڕەشەکانی بەغداوە نرخی نەوتی هەرێمی کوردستان کەمترە".

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی "فەرزکردنی ئیرادەی سیاسی نادەستووری کارتی فشاری سیاسییە و قبووڵنەکراوە، هەروەها پێویستە یاسای نەوت و گاز لە بەغداوە دەربچێت، بۆیە داوا دەکەم بەغدا پەلەبکات لە دەرکردنی ئەو یاسایە".

لەبارەی بۆردوومانەکانەوە مەسرور بارزانی وتی "بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نین بۆردوومانی هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان بکرێت و لە هەر لایەنەکەوە بێت ئێمە لە دژی دەوەستین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan