کوردستانی
تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کۆیە - سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە و ناسنامەکەی نادیارە.
عەمید عهلی عهبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 ئاگادارکراینەوە بە بوونی تەرمی هاوڵاتییەک لەنێوان قەزای دوکان و ناحیەی ئاشتی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و دادوەری لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە لە رەگەزی نێرە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناسنامەی پێنەبووە نەتوانراوە کەسوکارەکەی بدۆزرێتەوە".
س.ر

بیروڕا