عیراقی
بڕیارێکی نوێ تایبەت بە ماتۆڕسکیل دەردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە دەرکرد و جۆرێكی دیاریكراو لە ماتۆڕسكیل لە لە شەقامەكان قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ لیوا تارق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاندووە "سزاكان بۆ ماتۆڕسكیل زیاددەكرێت، ئەوە جگەلەوەی هەڵمەتێك دەستیپێكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە تۆمارنەكراون".
ئاماژە بەوەکرد "سەرپێچیكار دەنێردرێتە بنكەی پۆلیس، بەتایبەتی ئەوانەی دوو كەس یان زیاتریان لەسەر ماتۆڕسكیلەكە هەڵگرتووە، هەروەها لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 1500 ماتۆڕسكیل دەستی بەسەرداگیراوە".
س.ر